وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی پەلەوەر لە چوار وڵاتەوە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ تۆمارکردنی حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لەو وڵاتانە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ـی شوباتی 2023، محەمەد ئەلخوزائی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، وەزارەت بڕیارێكی ده‌ركردووه و ئاڕاسته‌ی ده‌زگای ناوخۆ و هه‌واڵگری و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له هاورده‌كردنی په‌له‌وه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له وڵاتانی توركیا، رۆمانیا، نه‌مسا و پۆلیڤیا چونكه له‌و وڵاتانه تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده تۆماركراوه.
ئەلخوزائی وتیشی، “ئەو پەلەوەرانەی لە بازاڕە ناوخۆییەکان بەردەستن، مەترسییان لەسەر نییە، هەروەها هەموویان پشکنینیان بۆ کراوە”، هه‌روه‌ها “رێگریکردن لە هاوردەکردنی په‌له‌وه‌ر لەو وڵاتانە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر نرخی پەلەوەر لە بازاڕە ناوخۆییەکان”، چونكه وه‌زاره‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات.