ئەمڕۆ دووشەممە 30-01-2023، تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکدا لە ناوچەی هێڵی پۆلیسی پیشاوەر روویدا و تائێستا بەلایەنی کەمەوە 32 کەس گیانیان لەدەستداوە و 150 کەسی دیکەش برینداربوون.
ریاز مەحسود، کۆمیساری پیشاوەر رووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی، “هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی کەسانی ناو مزگەوتەکە بەردەوامن و ژمارەیەک لە هاووڵاتیان لەژێر داروپەردووی مزگەوتەکە ماونەتەوە”.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، “تەقینەوەکە خۆکوژی بووە و تائێستا 32 کەس لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 150 کەسی دیکەش برینداربوون، بریندارانیش گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکان و زۆربەیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، تەقینەوەکە لە کاتی نوێژی نیوەڕۆدا روویداوە و لەبەر ئەوەی مزگەوتەکە لەنێو بارەگای سەرەکیی پۆلیسدایە، زۆربەی قوربانییەکان لە هێزەکانی پۆلیسن. بەهۆی مانەوەی ژمارەیەکیش لەژێر داروپەردووی مزگەوتەکە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی گیان لەدەستدان زیاد ببێت.


1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا