یانەی نەسری سعودی لە رێوڕەسمێکی جیهانیدا، لەنێو یاریگەی مارسوول پارک لە ریازی پایتەختی سعودیە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی، ئەستێرەی پۆرتوگالی بە هاندەرانی و میدیاکان ناساند.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە درێسی یانەی نەسرەوە چووە نێو یاریگە و سڵاوی خۆی بۆ ئەو هاندەرانە درێژکردەوە کە بەناوی دۆنی پۆرتوگالییەوە دروشمێکی زۆریان دەوتەوە و سڵاو و خۆشەویستی لەگەڵیاندا ئاڵوگۆڕکرد و دڵنیایی ئەوەی پێدان کە هەر شتێک لە توانایدا بێت دەیکات بۆ ئەوەی دڵخۆشیان بکات.
کریستیانۆی تەمەن 37 ساڵ، بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کردووە، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتید هەڵوەشاندەوە.


