د. به‌رهه‌م ساڵح، سهرۆکكۆماری پێشووی عێراق، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی د. عه‌بدوللـه‌تیف رەشید سەرۆکكۆماری نوێی عێراق كرد و رایگه‌یاند، “به‌ئه‌وپه‌ڕی رێزه‌وه پیرۆزبایی له سهرۆکكۆماری نوێ د. عه‌بدوللـه‌تیف ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ده‌خوازم”.
د. به‌رهه‌م ساڵح له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “جێگه‌ی شانازیه كه له‌پێگه‌ی سهرۆکكۆماری عێراقدا بووم، پابه‌ندبووم به‌و چوارچێوه نیشتمانیانه‌ی كه بۆ بهرپرسیارێتیهكهم دیاریكرابوون، به‌تایبه‌ت بۆ پشتیوانیكردن له‌ره‌وتی چاكسازی له‌پێناوی نیشتمان و كه‌سێكی خزمه‌تگوزار بۆ هاووڵاتیان، له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ش ده‌مێنمه‌وه”.
راشیگه‌یاندوه، “به‌وپه‌ڕی رێزه‌وه پیرۆزبایی له سهرۆکكۆماری نوێ د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ده‌خوازم”.
شایەنی باسە، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، له‌كۆی 269 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بووی كۆبوونه‌وه‌كه و له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سهرۆکكۆماردا، د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید توانی به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 99 ده‌نگی د. به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سهرۆکكۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرێت.