ئەمه‌ریکا کوشتنی بەناو بەرپرسێکی باڵای داعشی راگەیاند

ئەمه‌ریکا کوشتنی بەناو بەرپرسێکی باڵای داعشی راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەمه‌ریکا کوشتنی بەناو بەرپرسێکی باڵای داعشی راگەیاند
0

لایک

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمه‌ریکا، لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمه‌ریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، لەنزیک قامیشلۆ بەرپرسێکی داعشیان بەناوی راکان واحید شامری کوشتووە، کە قاچاخچییەتی چەک و گواستنەوەی چەکداری بۆ پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنەکانی داعش ئەنجامداوە.

جەختیشیکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا یاریدەدەرێکی ئەو بەرپرسەی داعش برینداربووە و دوو یاریدەدەری دیکەشی لەلایەن هێزەکانی ئەمه‌ریکاوە دەستگیرکراون.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هیچ سەربازێکی ئەمه‌ریکا و هاووڵاتی سڤیل لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نەبوونەتە قوربانی و هیچ زیانیش بەر کەرەستەی سەربازی هێزەکانی ئەمه‌ریکا نەکەوتووە.