وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پەیامێکی ئەمه‌ریکای پێگه‌یاندوون.
حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران له دیمانەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند؛ گفتوگۆکانی ڤیەننا ئەرێنی بون و رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی وەک چارەسەر دەبینین.
وتیشی: دەقی رەشنووسی ئەمه‌ریکا ناڕونی زۆری تێدابوو.
بەوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران “فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پەیامێکی ئەمه‌ریکای پێگەیاندوون” بەڵام باسی لە ناوەڕۆکی پەیامەکە نەکردووە.
دوای پێدانی ره‌شنوسێک له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێشتر رایگه‌یاندبوو، وه‌ڵامی ئێرانمان له رێگه‌ی نوێنه‌ری ئه‌وروپاوه به‌ده‌ستگه‌یشت.