بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (CNN)، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی پاکستانی لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای سیند لەو وڵاتەدا لەژێر چاودێری چردان و لەپێناو مانەوەیان لەژیان دەجەنگن بەرگری جەستەیان بەهۆی ئاوی پیس و نەبوونی ژەمی خۆراکیەوە بەتەواوی لاوازبووەتەوە.
منداڵان لەو پارێزگایە بەهۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی کۆڵێرا گیان لە دەستدەدەن، کە نەخۆشییەکی توندە و سکچوونیش یەکێکە لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشیە، کە بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیسبوو بە بەکتریا تووشی دەبێت.
بەوتەی پزیشکانی دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە، لە نەخۆشخانەی چاودێری تەندروستی تایبەت بە دایک و منداڵان لە پارێزگای سیند، رۆژانە زیاتر لە 10 منداڵ گیان لە دەستدەدات، ئەمەش بەهۆی نەخۆشیەکانی پەیوەست بە ئاوی پیسەوە دێتە ئاراوە، وەک کۆلێرا، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لافاوە وێرانکەرەکەی ئەم هاوینە و کە سەرەنجام بووەهۆی ئەوەی یەک لەسەر سێی وڵاتەکە ژێر ئاو بکەوێت.




1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا