لەکاتی دروستکردنی تونێلێک لەلایەن کرێکارانەوە لە شاری وان، بەشێک لە تونێلەکە دادەڕوخێت و لە ئەنجامدا دوو کەس گیان لە دەست دەدات و کەسێکیش بە سەخیتی بریندار دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی کارکردنی ناو تونێلەکەدا کە لەسەر رێگەی سەرەکیی وان – هەککاری لەنزیک شارۆچکەی پایزاڤا، بەشێکی تونێلەکە داڕما و رێگەی هاتووچۆی کرێکارەکان داخرا. لە ئەنجامدا سێ کرێکار کەوتنە ژێر دارووپەردووەکان. دووانیان گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
تیمەکانی فریاگوزاری و ئافاد بۆ دڵنیابوونەوە لە نەمانی کرێکاری دیکە لەژێر داروپەردووەکاندا، لە کارەکانیان بەردەوامن.

