دوای کۆنگرە رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبەری رەوتی سەدر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌ڵگیرا.
دوای كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در كه داوای له لایه‌نگرانی كرد له‌ماوه‌ی 60 خوله‌كی داهاتوودا لە هەموو شوێنەکان بكشێنه‌وه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بڕیاریدا به هه‌ڵگرتنی ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له سه‌رانسه‌ری عێراق.
ئەمەش دوای دێت کە دوێنی سەدر کشانەوەی خۆی کاروباری سیاسی راگەیاند و هەزاران لایەنگری سەدر رژانە سەر شەقامەکان و توانیان کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ناوچەی سەوز بگرن و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان لایەنگرانی سەدر و لایەنەکانی دیکەی شیعە دروست بوو. کە لە ئەنجامدا، 25 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 380 کەسی دیکەش برینداربوون.