دەقی راگەیەندراوی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر(ئەربیل):چرکەساتی ڕوداوەکەی ئەمڕۆی شەقامی شۆرش ،کەتیایدا زیان بە 5ئوتومبێل کەوت و کەسێکیش زامدار بوکاتژمێر 4ی سەرلەئیوارەی ئەمڕۆ لەجوتسایدی شۆڕش، ئوتومبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەت بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4ئوتومبێلی وەستاو لەپێش گەس شۆرش،کە ئەوکەسەی ئوتومبێلەکەشی لێدەخوڕی هەرزەکارێک بو وەمۆلەتی لێخوڕینیشی نەبو،لەدەرەنجامی ڕوداوەکەش زیانێکی زۆری مادی بەر هەر 5ئوتومبێل کەوت وهەرزەکارەکەش خۆی زامدار بو.ئێمە نازانین ئاخۆ لەکۆتایی ئەو ڕێگایە هیچ کاسێک یان جائیزەیەک دانرابو کەئەو هەرزەکارە وەریبگرێت یان نا،وەبۆ زانیاریشتان زیاترین خێرایی ڕێگا پێدراو لەوشەقامە جەنجاڵە 60کم لەکاتژمێرێک ،وەئەو خێراییە ڕوداوەکەی پێ کەوتۆتەوە پێشبینی دەکرێت بەسەروی 120کم.
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
بەڕێوەچوونی زنجیرە پانێڵی یەکەم دیداری زانستی (د. عەبدوڵڵا نەقشبندی) شاعیر و کەسایەتی دیاری عێراق.
3
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
4
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
5
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد