به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رزبوونه‌وه، به‌جۆرێك له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان 46 پله‌ی سیلیزی تێده‌په‌ڕێنن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زان له‌راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به ڕێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له زۆربه‌ی كاته‌كاندا، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما بۆ سبه‌ی شه‌ممه:
هەولێر(ئەربیل): 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 42 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 43 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه :44 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 43 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 30 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :46 پله‌ی سیلیزی