کەشناسی: ئەگەری بارینی نمە باران هەیە

کەشناسی: ئەگەری بارینی نمە باران هەیە

نیسان 29, 2026 13:39
کەشناسی: ئەگەری بارینی نمە باران هەیە
0

لایک

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان-عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە ڕاگەیاند، کە تێیدا ئاماژە بە ئەگەری دابارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٩،ی نیسانی ٢٠٢٦، کەشناسی هەرێم رایگەیاند؛ ئاسمانی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ بە گشتی نیمچە هەور دەبێت. لە دوای نیوەڕۆوە گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت، بە شێوەیەک لە ناوچە شاخاوییەکان، سەنتەری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ و ناوچە جیاجیاکانی ئەو سنوورە، ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو و تاوە بارانی کەم دەبارێت. هەروەها ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچە باران بە شێوەی لێزمەبارانی بەهاری ببارێت.

لە کاتەکانی ئێوارەشدا، پێشبینی دەکرێت کەمێک باران لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکووک ببارێت.

پلەکانی گەرمای ئەمرۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل): ٢٣

سلێمانی: ٢١

دهۆک: ٢٢

هەڵەبجە: ٢١

زاخۆ: ٢٣

En az 10 karakter gerekli