کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، ئەگەری بارانبارین و هەورەبرووسکەی کەم هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئێوارە ئەگەری تاوە باران و هەورەبرووسکەی کەم کەم هەیە لەزۆربەی ناوچەکاندا وە رێژەکەی زیاتر دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان، دەشڵێت، بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە و پلەکانی گەرماش دوو تا چوار پلە دادەبەزن.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش ئاماژەی بەوەکرد، باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و لەکاتەکانی شەو پێشبینی دەکرێت کاریگەری زیاد ببێ بۆ ناوچەکانی تری هەرێم و پلەکانی گەرماش تا سێ پلە نزمدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل): ٢٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٢٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٥ پلەی سیلیزی