ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

نیسان 26, 2026 12:23
ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
0

لایک

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارانبارین لە پارێزگاکانی هەولێر(ئەربیل)، سلێمانی و دهۆک هەیە، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئاسمانی ساماڵە پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە بەرزەکان هەیە، بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری، لە ئێوارەدا کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.

دەشڵێت: پارێزگای سلێمانی، ئاسمانی نیمچە هەورە لە دوای نیوەڕۆ هەور زیاد دەکات و ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری هەیە لە ناوچەی جیا جیاکان بە شێوەی بارانی کورت خایەن و هەندێ کات بارانی مامناوەند دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە هەندێ ناوچە دەگرێتەوە، ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری ناوچەی جیاجیای ئیدارەی گەرمیانیش بگرێتەوە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ.

باسی لەوەشکردووە، پارێزگای دهۆک، ئاسمانی بە گشتی لە ئێستادا لە سنووری ئەو پارێزگایە (کاتەکانی پێش نیوەڕۆ) نیمچە هەورە لە نیوەڕۆ هەندێ ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری باران بارین و هەورە تریشقە هەیە بە تایبەت لەسەر ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژئاواو بەشێک لە ئیدارەی زاخۆ و بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی ئەو دەڤەرە هەیە، کاریگەری ئەو کەشە بەهاریە تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت.

پلەکانی گەرما بۆ کەشی ئەمڕۆ بەمشێوەیە:-

هەولێر(ئەربیل): ٢٨ پلە
سۆران: ٢٣ پلە
سلێمانی: ٢٥ پلە
چەمچەماڵ: ٢٤ پلە
دهۆک: ٢٦ پلە
زاخۆ: ٢٦ پلە
هەڵەبجە: ٢٨ پلە

حاجی ئۆمەران: ١٧ پلە

En az 10 karakter gerekli