بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و سبەی پێنجشەممە شەپۆلێکی بەفربارین ڕوو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات لە کاتەکانی شەودا و پاشان کاریگەریەکەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا وە دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ١-٣ پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروستبوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی و لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور و لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان لە کاتەکانی شەودا سەرەتا لە ناوچەکانی باکوور و باشووری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی، کاریگەری ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی دەسپێدەکات لە کاتەکانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی دەبێت، پاشان کاریگەریەکەی بۆ رۆژی هەینی درێژ دەبێتەوە.