ڕووسیا بۆ ئەورووپا: ئامادەین بۆ جەنگ

ڕووسیا بۆ ئەورووپا: ئامادەین بۆ جەنگ

كانونی یه‌كه‌م 11, 2025 15:55
ڕووسیا بۆ ئەورووپا: ئامادەین بۆ جەنگ
0

لایک

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا لە ئێستاوە ئامادەیە ئەگەر ئەورووپا بڕیار لەسەر جەنگ بدات و ڕایگەیاند، “ئەوروپا لە ئێستادا هەوڵی چاندنی ململانێیەکی نوێ دەدات و بە ئاشکرا ئەمە ڕادەگەیەنێت”.

لە دیدارەکەدا لاڤرۆڤ لێدوانی لەسەر دەستپێشخەرییەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا دا و وتی، ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن لە جەوهەری قەیرانی ئۆکرانیا تێبگەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ١٥ـی ئابدا ڕەنگدانەوەی هەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد، “لەوێ لێکتێگەیشتنی هاوبەش بەدەست هات، ئەمانە بۆ ئێمە بە دروستی ماونەتەوە و دەتوانن ببنە خاڵی دەستپێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە”.

En az 10 karakter gerekli