موختار ئەلموسەوی، ئەندام پەرلەمانی تورکمان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ بە پارێزگا بوونی شارۆچکەی تەلەعفەر کە سەر بە شاری موسڵە، هەنگاوی نا.
موختار ئەلموسەوی، بۆ بە پارێزگا بوونی شارۆچکەی تەلەعفەر کە شارۆچکەیەکی تورکمانە، واژۆی 88 ئەندام پەرلەمانی عێراقی کۆکردەوە بۆ یاسادانانی ڕەوانەی کۆمیسیۆنی ناوچە و شارۆچکەکان بکرێت.
دواتر ئەو داواکارییە کە واژۆی 88 ئەندام پەرلەمانی لەسەربوو، ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.