ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەی، فیراس ئەلهەواری، وتی: وەزارەتی تەندروستی عێراق بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت، لەوانەش هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست، لە هەموو روویەکەوە، لەوانەش ئوردن .
حەسناوی، ئەوەشی خستەروو، بە ئامادەبوونی ستافی پێشکەوتووی هەردوو وەزارەت، لەو ماوەیەدا رێککەوتووین لەسەر هاوکاریکردن لە بواری راهێنان و پەرەپێدان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و پیشەسازی دەرمانسازی، دەشڵیت: سوود وەردەگرین لە شارەزایانی ئوردن لە بواری دەرمان و ئاسانکاری خوێندن و پەروەردەی پزیشکی بۆ خوێندکارانی عێراقی لە ئوردن، بە شێوەیەک بۆ پێشخستنی لایەنی زانستی.
لای خۆیەوە فیراس ئەلهەواری، وەزیری تەندروستی ئوردن، جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکە سەرکەوتوو و کاریگەر بوو لەنێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها هاوکاری لە هەموو روویەکەوە بە تەندروستییەوە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە