ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی تەقەكردنی بە كۆمەڵەوە لە شاری شریڤپۆرت لە ویلایەتی لویزیانا لە وڵاتی ئەمریكا، ٨ منداڵ گیانیان لەدەست دا.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە: بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە تەقە لە سێ ماڵی نزیك یەكتر لە شاری شریڤپۆرت كراوە، بەهۆیەوە گولـلە بە ١٠ كەس كەوتووە كە ٨ لەوانە منداڵن.
لە ئەنجامی تەقەكان هەر ٨ منداڵەكە گیانیان لەدەستداوە كە تەمەنیان لەنێوان یەك ساڵ بۆ ١٤ ساڵانە.
هێزەكانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەكەدا كەسێكیان دەستگیركردووە كە ویستوویەتی ڕابكات، گومان دەكرێت هەر ئەو كەسە تەقەكەرەكە بێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا