دوێنێ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی ئاشتی و ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئۆکراینا و چەند پرسێکی دیکە لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوە.
دوای کۆتایی هاتنی لووتکەی ئالاسکا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ووتی: گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆک ترەمپ لە کەشێکی بنیاتنەر و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، دەشڵێت: سوپاسی ترەمپ دەکەم بۆ بانگهێشتکردنم بۆ لووتکەی ئالاسکا.
پوتین باسی لەوەشکرد، ڕووسیا و ئالاسکا تەنیا بە گەرووی بێرینگ لەیەکتر جیاکراونەتەوە و هەردوو وڵات دراوسێی نزیکن، ووتیشی: بەشێکی زۆری مێژووی هاوبەشی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا پەیوەستە بە ئالاسکاوە.
پوتین دەشڵێت: پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە دوای جەنگی ساردەوە بۆ نزمترین ئاست دابەزی، ماوەیەک وای لێهات هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان سەرکردەکانی هەردوو وڵاتدا نەما.
سەرۆکی ڕووسیا، ڕوونیشی کردەوە، دەبوو گفتوگۆ لەنێوان سەرکردەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دەستی پێ بکردایە، پێویست بوو هەنگاو بنێن بۆ گفتوگۆ بۆ ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوە ڕوونەدات، ووتی: زیاتر لە چوار ساڵە هیچ کۆبوونەوەیەکی لووتکەی ڕووسیا و ئەمریکا ئەنجام نەدراوە، ئەمەش ماوەیەکی زۆرە.
لەباسی ئاشتی ئۆکرانیا پوتین ئەوەی پشتڕاستکردەوە، ئەوان ئامادەیی ئیدارەی ترەمپ دەبینن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا، هەروەها ڕووسیاش لە دڵەوە ئارەزووی کۆتاییهێنان بە کێشەی ئۆکرانیا دەکات.
سەرۆکی ڕووسیا باسی لەوەش کرد، دۆخی ئێستای ئۆکرانیا کارەسات و ئازارێکی گەورەیە بۆ ڕووسیا، بۆیە پێشبینی دەکەین کیێڤ ڕێگری نەکات لە یەکلاییکردنەوەی دۆخەکە و بەدیهێنانی ئاشتی. دەشڵێت: گرنگە ڕووسیا و ئەمریکا هاوکاریی یەکتر بکەن. بۆیە ئامانجی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا لە لووتکەی ڕووسیا و ئەمریکا گەیشتن بوو بە دەرئەنجامێک.
ڤلادیمێر پوتین جەختی کردەوە، ئەگەر ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوایە، هیچ ململانێیەک لە ئۆکرانیا دروست نەدەبوو، بۆیە زۆر پێویستمان بە کۆبوونەوەی تایبەتی نێوان خۆمان و ئەمریکا بوو. هەروەها پەیوەندیی و متمانە لەنێوان ئێمە و ترەمپ هەیە، پێشتریش لەسەر ئەو ڕێگایە بەرەو پێشەوە هەنگاومان ناوە، بۆیە دەرفەتێک هەیە، هەرچەندە ئەو دەرفەتە زووتر بقۆزرێتەوە باشترە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ئۆکرانیا.
هەروەها لە کۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیشی کردەوە، “نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتنی کۆتایی”، بەڵام زۆر خاڵ دانوستانیان لەسەر کراوە. ووتیشی: زۆر ڕاستگۆیانە لەگەڵ پوتن قسەی کردووە، “یەک یان دوو خاڵی گرنگ ماوە کە لەسەری ڕێکبکەوین”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا