ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پێشنیازی کرد لە 15ی ئایاردا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆکرانیا بکرێت و لە ئیستانبوڵی تورکیا بەڕێوە بچێت.
پوتین لە لێدوانەکدا ڕایگەیاند “وڵاتەکەی هەرگیز گفتوگۆی لەگەڵ ئۆکرانیا ڕەت نەکردووەتەوە.” ئاماژەی بەوەش کرد، مۆسکۆ دەیەوێت گفتوگۆی جددی بکرێت، سەبارەت بەو ململانێیەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوامە.
پوتن جەختی لەوەش کردەوە، پەیوەندیی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات بۆ ئەوەی هەماهەنگی بکەن.
تا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن لایەنی ئۆکرانیا سەبارەت بە پێشنیازەکەی سەرۆک کۆماری ڕووسیا نەدراوەتەوە.
تورکیا پێشتر لە دانوستانەکانی پێشوودا وەک ناوبژیوانێک لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا ڕۆڵی هەبووە، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی دەریای ڕەش.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا