ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه بانگهێشتی سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان و ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد بۆ به‌شداریكردن له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕووسیا و عه‌ره‌بی كه بڕیاره 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
ڤلادمیر پوتین له ته‌له‌گرامێكدا كه له ماڵپه‌ڕی كرێملین بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندوه، “سه‌رۆكی وڵات و حكومه‌ته به‌ڕێزه‌كان، به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی 34ه‌مین لوتكه‌ی كۆمكاری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی به گه‌رمی سڵاوتان لێده‌كه‌م، ئێمه بڕیارمانداوه به‌رده‌وام بین له په‌ره‌پێدانی دیالۆگی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمكاری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی”.
باسی له‌وه‌شكردووه، “له‌م باره‌یه‌وه ده‌مه‌وێت بانگهێشتی سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان بكه‌م، هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌كه، بۆ به‌شداریكردن له یه‌كه‌مین لوتكه‌ی ڕووسیا و عه‌ره‌بی، كه پلانمان هه‌یه له 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجامی بده‌ین”.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ڕووسیا، مۆسكۆ له ڕێگه‌ی ئه‌م لوتكه‌یه‌وه هه‌وڵده‌دات هاوبه‌شی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌هێزتر بكات و ئاسۆی هاوكاری سیاسی و ئابووری له ژێر ڕۆشنایی خێراتركردنی گۆڕانكارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكاته‌وه.
ئه‌م لوتكه‌یه كه یه‌كه‌مین لوتكه‌یه له جۆری خۆیدا، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا دێت بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی دولایه‌نه و به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئاماده‌یی ڕووسیا له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌ره‌ده‌سێنێت.