بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر(ئەربیل) شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر(ئەربیل) شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

ئازار 25, 2026 18:32
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر(ئەربیل) شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر(ئەربیل)، بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی، هۆشداری دەداتە شوفێران کە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما، هاتوچۆکردن لە ناو شار و دەرەوەی شار سەخت دەبێت.

چوارشەممە، ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر(ئەربیل)، ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی سەرجەم شوفێرانی سنووری پارێزگای هەولێر کرد، تێیدا جەخت لەسەر گرتنەبەری رێکاری پێویست دەکاتەوە لە بەرانبەر ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەشوهەوادا روودەدەن.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بڕیارە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی (٢٦ و ٢٧ـی ئاداری ٢٠٢٦)، شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان-عێراق و بەتایبەت سنووری پارێزگای هەولێر (سەنتەری شار و دەوروبەری) بگرێتەوە. ئەم شەپۆلە لەگەڵ خۆیدا دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەهێنێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەری زۆر هەیە لە هەندێک لە شەقام و گەڕەکەکانی ناو شاری هەولێر(ئەربیل) ئاستی ئاو بەرز ببێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ لەبەردەم هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکاندا.

سەبارەت بە ڕێگاکانی دەرەوەی شار، هاتوچۆی هەولێر(ئەربیل) ڕایگەیاندووە، کە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، لێخوڕین لەو رێگایانەدا سەخت دەبێت، هەر بۆیە داوا لە شوفێران دەکرێت “ئەگەر بۆ کاری زۆر گرنگ و پێویست نەبێت، شەقام و رێگاکان بەکارنەهێنن تا شەپۆلەکە کۆتایی دێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.”

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر جەختی کردووەتەوە، کە پابەندبوونی هاووڵاتییان بەم رێنماییانە، بۆ دوورکەوتنەوەیە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو و پاراستنی گیانی گشتییە، هیواشی خواستووە هەمووان بە سەلامەتی ئەم شەپۆلە تێپەڕێنن.

En az 10 karakter gerekli