قاسم ئەعرەجی و ڕێبەر ئەحمەد گەیشتنە تاران

قاسم ئەعرەجی و ڕێبەر ئەحمەد گەیشتنە تاران

تشرینی دووه‌م 10, 2024 18:04
قاسم ئەعرەجی و ڕێبەر ئەحمەد گەیشتنە تاران
0

لایک

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی گەیشتە تاران و هەریەكە لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێم و هیوا ئەحمەد بەرپرسی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە شاندەكەی عێراقدا، هاوكات سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سعودیە گەیشتە ئەو وڵاتە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “بە ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتە تاران”.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هەر یەكە لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق و هیوا ئەحمەد بەرپرسی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەگەڵ شاندە ئەمنیەكەی عێراقدا سەردانی تارانیان كردوە و بەشداری كۆبونەوەكانی نێوان هەردو وڵات دەكەن.

هاوكات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فەیاز بن حەمید سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی سعودیە، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران و لەلایەن محەمەد باغری هاوتا ئێرانیەكەوە پێشوازی لێكرا، بەگوێرەی میدیا ئێرانیەكان تەوەری سەرەكی سەردانەكە بەرزكردنەوەی پەیوەندییە بەرگرییەكان لە سەر ئاستی باڵای هەردوو وڵات.

En az 10 karakter gerekli