هێڵێ ئاسمانی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیەكیەوە سەرجەم گەشتەكانی هێڵەكەی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر ڕاگرتووە، بەڵام كێشەكەی دیاری نەكردوە و گەشتی هەزار كەسی ڕاگرت.
هێڵی ئاسمانی ئەمریكا، ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “کێشەیەکی تەکنیکی کاریگەری لەسەر گەشتە ئەمریکییەکان هەیە، تیمەکانمان کاردەکەن بۆ ئەوەی بە خێرایی ئەو کێشەیە چارەسەربکەن، داوای لێبوردن لە کڕیارەکانمان دەکەین بۆ ئەو ناڕەحەتییە”.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی دیارینەكراو سەرجەم گەشتەكان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر ڕاوەستاوە و لە ماڵپەڕی ڕێکخەری فڕۆکەوانی ئەمریکادا دەركەوتوە.
لایخۆیەوە ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەمریکا کێشەیەکی تەکنیکی ڕاگەیاندوە لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەدان”.
ئەوە لەكاتێدایە دوو ساڵ لەمەوبەر هێڵی ئاسمانی ساوسوێست لە جەژنەکاندا توشی گرفتێك بوو لە سیستەمەکانیدا، کە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی 16 هەزار و 900 گەشت و دوو ملیۆن سەرنشین گەشتەكانیان ڕاگیراون و بە بڕی 140 ملیۆن دۆلار غەرامە کرا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا