راگەیەندراوی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی سەبارەت بەیادی شەهیدانی ئاڵتونکۆپری و تازە خورماتوو

راگەیەندراوی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی سەبارەت بەیادی شەهیدانی ئاڵتونکۆپری و تازە خورماتوو

ئازار 25, 2026 16:51
راگەیەندراوی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی سەبارەت بەیادی شەهیدانی ئاڵتونکۆپری و تازە خورماتوو
0

لایک

بەرەی تورکمانی عێراقی، بۆ سەلامەتی گەلەکەمان و پابەندبوون بە ڕێنمای و ڕێکارە ئەمنییەکان، بە گەلی بەڕێزی تورکمان و ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە بڕیار دراوە ئەمساڵ یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی ئاڵتونکۆپری و توزخورماتوو ئەنجام نەدرێت.

ئەم بڕیارە لەژێر ڕۆشنایی دۆخی ئەمنی ئێستا و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دێت، کە جەختیان لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە گردبوونەوە بەتایبەتی لە ناوچە هەستیارەکان کردووەتەوە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان و ڕێگریکردن لە هەر مەترسییەک کە بتوانێت مەترسی لەسەر سەقامگیری دروست بکات.

ساڵانێکی زۆرە بەرەی تورکمانی عێراقی ڕاهاتووە کە ساڵانە ئەم یادە بکاتەوە، وەک وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدە ڕاستگۆکانمان و یادی ئەو قوربانییە مەزنانەی کە لە بەرگریکردن لە خاک و ناسنامە و کەرامەتمان دراون. هەڵوەشاندنەوەی ئەم یادە لەمساڵدا، بە هیچ شێوەیەک، نیشانەی پاشەکشەکردن نییە لە ئەرکی دڵسۆزیمان، بەڵکو بڕیارێکە کە بەهۆی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و بارودۆخی ئەمنی ئەو یادە ناکرێت. خوێنی پاکی شەهیدەکانمان وەک چرایەک دەمێنێتەوە کە ڕێگای خەباتی نەتەوەییمان ڕووناک دەکاتەوە، یادی ئەوان بۆ هەمیشە لە ناخی هەموو تورکمانێک و لە دڵی هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە دادپەروەری هەیە بوونی دەبێت، دووپاتی دەکەینەوە کە دۆزی تورکمانی وەک پرسێکی زیندوو دەمێنێتەوە، هەروەها بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن بۆ مافە ڕەواکانی گەلی تورکمانمان و پاراستنی ناسنامە و بوونیان لە عێراقدا.

هەروەها دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو تاوانانەی لە ئاڵتونکۆپری و توزخورماتوو گەلەکەمانیان کردە ئامانج، وەک بەڵگەیەک لە ساڵنامەی مێژوودا دەمێنێتەوە و دادپەروەری بۆ شەهیدەکانمان و لێپرسینەوەی بەرپرسانی ئەو تاوانانە وەک داواکارییەکی ڕەوا و بێ گفتوگۆ دەمێنێتەوە.

هاوکات لەو کاتەدا یادی قوربانییەکانمان دەکەین، داوا لە گەلەکەمان دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەکان یەکبگرن و پێکەوە بوەستن، بە ڕۆحی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکانمان، هەروەها بەردەوام بین لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانمان لە ڕێگەی یاسایی و سیاسییەوە، خودای گەورە ڕەحم بە شەهیدەکانمان بکات، و یادیان لە دڵ و مێشکماندا بژی. خودای گەورە سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵەکانیان ببەخشێت و گەلەکەمان و وڵاتەکەمان لە هەموو زیانێک بپارێزێت.

محەمەد سەمعان ئاغا

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی

En az 10 karakter gerekli