عێراق ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان تا سبەی شەو دووشەممە درێژكردەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، عێراق بڕیاریداوە ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی تا سبەی شەو بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان درێژ بكاتەوە.
گەشتە ئاسمانییەكان تەنیا لە پارێزگای بەسڕە بەردەوامیان هەیە و تا ئێستا دانەخراوە، لەوێش گەشتەكان سنوورداركراون.
لە رۆژی هەینی رابردووەوە لە كاتی دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران، عێراق ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكان داخستووە، داخستنەكەش تا ئێستا بەردەوامی هەیە.