بەگوێرەی یاداشتێکی فەرمی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌نجامدانی هێرشێك له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانی له واشنتۆن، ئیدارەی ئەمه‌ریکا داواکارییەکانی کۆچبەری بۆ هاوڵاتییانی ١٩ به ته‌واوی ڕاگرت كه له نێوانیاندا هاووڵاتییانی وڵاتانی ئەفغانستان، یەمەن و سودان ،یه‌مه‌ن، ڤەنزوێلا، هایتی، سۆماڵ وچه‌ند وڵاتێكی تر ده‌بینرێن.
لە یاداشتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دەسەڵاتداران مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکانی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی (گرین کارت) و ڕەگەزنامە بۆ ئەو کەسانەی لە ١٢ وڵاتەوە هاتوون کە لە مانگی حوزەیرانەوە ڕێگە بە هاووڵاتییانیان نەدراوە گەشت بۆ ئەمەریکا بکەن، ئەمە جگە لە هاووڵاتییانی حەوت وڵاتی دیکە كه كۆی گشتی ده‌كاته ١٩ وڵات له‌ئاستی هه‌موو جیهاندا.
هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا لەم دواییانەدا ئاماژەیان بەوەدا کە بە شێوەیەکی بەرچاو سنووردارکردنی کۆچبەرانیان تووند كردووه، ئه‌وه‌ش دوای تەقەکردنەکەی هەفتەی ڕابردوو له واشنتۆن کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی پاسەوانی نیشتمانی و برینداربوونی هاوکارەکەی بە سەختی، دواتریش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت درێژكرا بۆ هاووڵاتییانی ئه‌فغانی كه له واشنتۆن نیشته‌جێن.
هاوکات لە یاداشتەکەی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووە: ” کە ڕاگرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی خزمەتگوزارییەکانی ڕەگەزنامە و کۆچبەری بۆ ناوخۆی ئەمه‌ریکا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕێگری‌کردن لە هاتنه ژووره‌وه‌ی تیرۆریستان بۆ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی گیانی خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كان، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی له‌پێشینه‌مانه.”
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا