تەندروستی عێراق: بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون 7 کەس گیانیان لەدەستداوە

تەندروستی عێراق: بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون 7 کەس گیانیان لەدەستداوە

ئایار 5, 2025 16:12
تەندروستی عێراق: بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون 7 کەس گیانیان لەدەستداوە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، نەخۆشی تای خوێنبەربوون 60 قوربانی لێکەوتۆتەوە، کە 53 کەسیان تووشبوون و 7 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

د. ڕیاز حەلفی، بەرێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە تای خوێنبەربوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “تاوەکو ئێستا لەسەرتاسەری عێراق 53 کەس تووشی تای خوێنەربوون بوون و 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاند: “ئەم نەخۆشییە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و زیاتر ئەو کەسانەش دەگرێتەوە لە کەرتی ئاژەڵداری کار دەکەن. گۆشتفرۆشەکانیش بە هەمان شێوە ڕووبەڕووی دەبنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بەم نەخۆشییە، ئەوانەی مامەڵە بە ئاژەڵ و گۆشتی سوور دەکەن، پێویستە کەرەستە پێویستەکانی خۆپارێزی بەکاربهێنن وەک دەستکێش و دەمامک و چاویلکەی تایبەتی خۆپارێزی”.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە لە ڕێگەی دەرمانی لەنێوبردنی قڕکەرەکان، شوێنکارەکانیان پاک ڕاگرن و خاوێنیان بکەنەوە. دەبێت نەخۆشخانەکانی ڤێتێرنەریش بەردەوام ئەم جۆرە ڕێکارانە جێبەجێ بکەن.

En az 10 karakter gerekli