بەفەرمی.. وادەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە دیاریکرا

بەفەرمی.. وادەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە دیاریکرا

ئایار 25, 2023 08:35
بەفەرمی.. وادەی دەنگدان بە پڕۆژە یاسای بودجە دیاریکرا
0

لایک

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، رۆژی 27ی ئایار دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەدرێت.

سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق وادەى دەنگدانى بە پڕۆژەیاساى بودجە راگەیاند و دەڵێت: لیژنەى دارایی ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنى پڕۆژەیاساکە لە رۆژى هەینى بە سەرۆکایەتى پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یاساکە گرنگە و چەندین پڕۆژەی وەبەرهێنانی تێدایە کە رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر واقیعی خزمەتگوزاری دەبێت”،

روونیشیکردەوە، “لیژنەکە هەندێک بڕگەی زیادکردووە و هەموارکردوەتەوە بۆ ئەوەی خزمەت بە دەوڵەت بەگشتی بکات”.

پەیوەست بە وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە پڕۆژەکە، حەلبووسی دەڵێت، “رۆژی شەممە 27ی ئایار رەشنووسی یاسای بودجە لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت”.

En az 10 karakter gerekli