سوودانى بۆ بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم بەخێرایی حکومەت پێکبهێندرێت

سوودانى بۆ بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم بەخێرایی حکومەت پێکبهێندرێت

تشرینی دووه‌م 13, 2024 22:08
سوودانى بۆ بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم بەخێرایی حکومەت پێکبهێندرێت
0

لایک

محەممەد شیاع سوودانى لە کوبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى یەکێتى لە سلێمانى هیواى خواست بە “خێرایی حکومەت پێکبهێندرێت”، ئامادەیی حکومەتەکەى پێشاندا بۆ ئەوەى رۆڵ لە نزیککردنەوەى تێڕوانینی لایەنە سیاسییەکان ببینێت.

نووسینگەى ڕۆژنامەوانی محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتیمانى کوردستان بڵاوکردەوە کە لە شارى سلێمانی کرا و قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمىش تێیدا بەشدار بوو.

سوودانى رایگەیاندووە پێشهاتێکى دیکە لەبەردەم لایەنە براوەکانى ھەڵبژاردنى هەرێم کە بریتییە لە لێکتێگەیشتنەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت و هیواى خواستووە بە “خێرایی بکرێت”، ئامادەی حکومەتى فیدراڵیشی پێشانداوە بۆ ئەوەى رۆڵ ببینێت لە نزیککردنەوەى تێڕوانینی لایەنە سیاسییەکان.

نووسینگەى ڕۆژنامەوانی سوودانى رایگەیاندووە؛ لەو کۆبوونەوەیەدا بافڵ تاڵەبانی، پەرۆشى خۆى بۆ خێرا پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق پێشانداوە بەمەبەستى جێبەجێکردنى لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵى. پاڵپشتى هەوڵەکانیشى کردووە بۆ هێنانەکایەى تێڕوانینێکى هاوبەش لەنێوان حکومەتى فیدراڵ و حکومەتى هەرێم بە ئامانجى هێنانەکایەى هاوسەنگى و سوودبینینى زیاتر لە وەبەرهێنانى سامانى نەوت دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی شترینى دووەمی 2024 محەممەد شیاع سوودانى سەردانى هەرێمى کرد، لە هەولێر لەگەڵ مەشعود بارزانى، سەرۆکى حکومەت و سەرۆکى هەرێم و چەند لایەنێکى سیاسیی کۆبووەوە.

مووچە و نەوت و پێکهێنانى حکومەت و دۆخى ناوچەکە، گرنگترین ئەو پرسانە بوون کە لە بارەیەوە گفتوگۆى کردووە.

En az 10 karakter gerekli