شەوی رابردوو لەکاتی رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، ژمارەیەک رووداوی جۆراوجۆر لە هەولێر تۆمارکراون و 54 برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵی نوێ 10 تیمی پزیشکی لە ئەرکدا بوونە و لەکاتی ئاهەنگ و رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ تیمەکانیان پێشوازیان لە 54 حاڵەتی جۆراوجۆر کردووە، کە برینداربوونە لەلایەن تیمەکانیان چارەسەری پێویستیان پێدراوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، سوپاس و دەستخۆشی لە تیمەکانیان دەکات لە بەشی کردە پزیشکیەکان، کە لە کاتی رووماڵکردنی ئاهەنگی سەری ساڵ بەشێوەیەکی رێک و پێک کارەکانیان ئەنجامداوە.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە