ئێلبرۆس کۆتراشێف، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕایگەیاند، “هه‌زاران عێراقی” پەیوەندیان بە باڵیۆزخانەی ڕووسیاوە كردوە و ئاماده‌ن بچنه ڕیزی سوپاوە بۆ بەشداری لەشەڕ، دەشڵێت، “حاڵه‌تی سنورداری عێراقییه‌كان هه‌بووه كه له ڕیزی سوپای ڕووسیادا شەڕیانكردووە و بە فەرمی كوژرانی دوو سەربازی عێراقیش تۆماركراوە”.
ئێلبرۆس کۆتراشێف، له چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ میدیای عێراقی ڕایگەیاند، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌سه‌ر “سه‌دان یان هه‌زاران چه‌كداری بیانی” كه شانبه‌شانی سوپای ڕووسیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ڕاست نیە و ژماره‌ی چه‌كدارانی ڕووس له به‌ره‌ی جه‌نگدا نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌سه، و جه‌نگه‌كه “سروشتێكی جه‌ماوه‌ری” هه‌یه و خودی ڕووسه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه تێیدا به‌شدارن.
ئاماژەی بەوەشكرد، حاڵه‌تی سنورداری عێراقییه‌كان هه‌بووه كه له ڕیزی سوپای ڕووسیادا شه‌ڕیان كردووه كه یه‌كێكیان سه‌ردانی پاشكۆی سه‌ربازی پێشووی باڵیۆزخانه‌ی كردووه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق بۆ ڕێكخستنی هه‌ندێك كاروباری تایبه‌تی، پێش ئه‌وه‌ی نیازه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ دوپات بكاته‌وه.
بە وتەی ئێلبرۆس کۆتراشێف، باڵیۆزخانه‌كه ڤیزای چوون و هاتنی به كه‌سوكاری دوو عێراقی داوه كه له جه‌نگدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌وانه‌ش تاكه حاڵه‌تن كه به فه‌رمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
ئەوەشیخستەڕوو، سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه باڵیۆزخانه‌كه ده‌یان داواكاری له عێراقییه‌كانه‌وه پێگه‌یشتووه كه ده‌یانه‌وێت بچنه ڕیزی سوپای ڕووسیا، به‌ڵام باڵیۆزخانه‌كه داوای لێبوردنی كردووه له وه‌رگرتنیان چونكه سیسته‌مێك نه‌بووه كه ڕێگه به وه‌رگرتنی بیانییه‌كان بدات له‌و كاته‌دا.
ئێلبرۆس کۆتراشێف دەشڵێت، “به تێپه‌ڕبوونی كات، میكانیزمێكی فه‌رمی سنووردار و زۆر ئاڵۆز دامه‌زرا، كه پێویستی به پاڵپشتكردنی چه‌كدار ده‌بێت له‌لایه‌ن لایه‌نێكی په‌سه‌ندكراوه‌وه، پاشان ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له‌سه‌ری، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات چونەناوه‌وه‌ی بیانییه‌كان شتێكی مه‌حاڵ بێت”.
ڕوونیشیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به چه‌كداری بیانی نییه، چونكه سیسته‌می سه‌ربازی ڕووسیا “هاندانێكی پێویست بۆ خۆبه‌خشانی ڕووس” دابین ده‌كات، كه مووچه‌ی به‌رز و قه‌ره‌بوو و ئیمتیازاتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته‌وه، “ئه‌گه‌ر ده‌رگاكه به‌ڕاستی كراوه بوایه، هه‌زاران عێراقی ده‌چوون، به‌ڵام ڕووسیا ته‌نها به هاوڵاتیانی خۆی دەدات”.