سوپای ئازەربایجان رایگەیاند، لەدوای گەمارۆدانی گروپە جوداخوازەکانی ناگۆرنۆ لە لایەن سوپای ئازەربایجانەوە ئەمڕۆ بە نێوەندگیری هێزی ئاشتی پارێزی رووسی ئاگربەست لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا راگەیەنرا و هەردوو وڵات بڕیاریاندا گفتوگۆکانیان درێژە پێبدەن.
فەرماندەی گشتی سوپای ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزە جوداخوازەکانی ئەرمەنستان ڕازیبوون بە ئاگربەست لەسەر مەرجەکان کە ئاماژەن بۆ گەڕانەوەی ناوچەکە بۆ ژێر دەسەڵاتی باکۆ چالاکییە سەربازییەکانمان لە ناوچەی ناگۆرنۆی قەرەباغ ڕاگرت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گروپە جودا خوازەکانی ئەرمینیا لە چەک دادەماڵدرێن و لە ناوچەکە دووردەخرێنەوە وەک مەرجی پێشینەی ئازەربایجان بۆ ئاگربەست وبڕیارە هەردوو وڵاتەکە گفتوگۆکانیان لەسەر داهاتووی قەرەباغ و دانیشتوانەکەی بەردەوامی پێبدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 19ــی ئەیلوول وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاندبوو، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە گرووپــــە جوداخوازەکان لە ناوچەی قەرەباغ جموجۆڵە سەربازییەکانیان دەستیپێکردووەتەوە و لە بەرامبەریشدا ئەرمینیا داوای کرد رووسیا بە هانای ئەرمینیاوە بچێت و هێرشەکەی ئازەربایجان بۆسەر وڵاتەکەی رابگرێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا