جۆو بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیا ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، رێگه به هێزه‌كانی كیێڤ ده‌درێـت چه‌كی ستراتیژی و دوورمه‌ودای ئه‌مریكا له دژی رووسیا به‌كاربهێنێت، به‌جۆرێك خاكی رووسیا به‌ئاسانی بكاته ئامانج.
به‌پێی هه‌واڵێكی سكای نیوزی ئینگلیزی، جۆو بایدن واژۆی له‌سه‌ر بڕیارێك كردوه كه رێگه به ئۆكراینا ده‌دات له به‌رامبه‌ر “هێنانی ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی كۆریای باكوور بۆ وڵاته‌كه‌ی”، چه‌كی به‌هێزی دوورمه‌ودا دژی رووسیا به‌كاربهێنێت.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاواز ئه‌م بڕیاره‌ی بایدن بۆ ئه‌وه‌یه تاوه‌كو دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رنه‌گرتووه، باڵانسی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا به‌قازانجی ئۆكرانیا بگۆڕدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه، جۆو بایدن ڕێگه‌ی به ئۆكرانیا داوه به مووشه‌كی دورهاوێژی ئه‌مریكی هێرش بكاته سه‌ر رووسیا.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئۆكرانیا پلانی هه‌یه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یه‌كه‌م هێرشی دورهاوێژی ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا بكات به‌هۆی نیگه‌رانی ئاسایشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا دوای چه‌ند مانگێك داواكاری ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا دێت بۆ ڕێگه‌دان به سوپای ئۆكرانیا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی بۆ لێدانی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا دوور له سنووره‌كانی خۆی.
گۆڕانكارییه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ڕووسیا هێزی زه‌مینی كۆریای باكوور بۆ ته‌واوكردنی هێزه‌كانی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، پێده‌چێت یه‌كه‌م هێرشی قوڵ به مووشه‌كی ATACMS ئه‌نجام بدرێت كه مه‌ودایان ده‌گاته 190 میل.