لەکاتی گێڕانی ئاهەنگ بەبۆنەی هاتنی سەریساڵی و نوێی کوردی (نەورۆز)، بە دەیان کەس لە دهۆک و زاخۆ برینداربوون.
شەوی رابردوو لەکاتی دەربڕینی دڵخۆشیی بەبۆنەی هاتنی سەریساڵی نوێی کوردی، لە ئەنجامی هەڵکردنی ئاگر و یاریی ئاگرین 45 کەس لە زاخۆ برینداربوون.
هاوکات، بەهۆی تەقەکردنەوە 2 کەس دەستگیرکراون.
د. عەبدوڵـڵا ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک رایگەیاند، لە ئەنجامی بەرکەوتنی یاریی ئاگرین 18 کەس برینداربوون و یەکێکی دیکەش فیشەکی تەقەی خۆشی بەر قاچی کەوتووە و برینداربووە.