ھێزە ئەمنییەکانی بەغداد لەگەڕەکێکی شارەکە تۆمەتبارێکیان بە بڕێکی زۆری دۆلار و دیناری ساختەوە دەستگیرکرد.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی بەغداد بە ھاوکاری ھێزەکانی دەزگای ھەواڵگری و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەڵگەی پێویست، لەگەڕەکی کەڕادە تۆمەتبارێکیان لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکردووە کە بڕی 365 ھەزار دۆلار و 31 ملیۆن دیناری پێبووە و بەنیازبووە لەناو بازاڕەکانی بەغداد و شارەکانی تری عێراق ساغیان بکاتەوە.
وتیشی، دراوە ساختەکە، 300 ھەزاری لە جۆری 100 دۆلاری و 65 ھەزارەکەشی لە جۆری پەنجا دۆلاری بووە، دینارەکەش 25 ملیۆنی لە جۆری 25 ھەزاری و 4 ملیۆنی لە جۆری 10 ھەزاری و دوو ملیۆنیشی لە جۆری پێنج ھەزار دیناری بووە.