سعودیە: بە پێبژاردن و دیپۆرتکردن ئەو کەسانە سزا دەدرێن کە بە ڤیزا حەج دەکەن

سعودیە: بە پێبژاردن و دیپۆرتکردن ئەو کەسانە سزا دەدرێن کە بە ڤیزا حەج دەکەن

حوزه‌یران 2, 2024 10:47
سعودیە: بە پێبژاردن و دیپۆرتکردن ئەو کەسانە سزا دەدرێن کە بە ڤیزا حەج دەکەن
0

لایک

وەزارەتی ناوخۆی سعودییە دەست بە جێبەجێکردنی سزاکان دەکات لەسەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری لە سیستم و رێنماییەکانی حەج دەکەن، ئەو هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت تاوەکو رۆژی 20ی مانگی حوزەیران.

سزاکان بەسەر ئەو کەسانە جێبەجێ دەکرێن کە رێگەپێدانی حەجیان پێ نییە لە ناوشاری مەککە، ناوچە ناوەندییەکان، شوێنە ئاینییەکان، وێستگەی شەمەندەفەری مزگەوتی حەرامی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە.

لیژنە ئیدارەییەکان لەو رووداوانە لەلایەن لایەنەکانی رێکخستنی مەیدانی ئاگادار دەکرێنەوە کە کەسێک یان چەند کەسێک بەبێ رێگەپێدانی حەج بەشدارییان لە رێورەسمی حەج کردووە.

سزاکانی سعودییە بۆ ئەو باباتە پێبژاردنە بە بڕی 10 هەزار ریاڵ (3ملیۆن و 842 هەزار دیناری عێراقی)، دوای ئاشکرابوون و دەستگیرکردنیان دووردەخرێنەوە بۆ ئەو وڵاتە لێوەی هاتوون، هەروەها سەردانکردنی سعودییەیان بە گوێرەی وادەیەک لێ قەدەغە دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli