بانکی نەهرەینی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، بڕی 60 ملیۆن دینار وەکو قەرز بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل دەداتە هاووڵاتییان و تەنیا یەك کەفیلی پێویستە.
بانکی نەهرەینی ئیسلامی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بانکەکە مژدە بە هاووڵاتتیان دەدات کە بڕی 60 ملیۆن دینیاریان پێدەدرێت و لەکاتی مامەڵەکردنی کڕینی ئۆتۆمبێلدا ئەو بڕە پارە راستەوخۆ بە هاووڵاتییان دەدرێت.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا بانکی نەهرەین دەڵێت: ئەو کەسەی خوازیارە پێویستە کەفیلێک یاخود فەرمانبەرێکی حکومەت بهێنێتە بانک بۆ ئەوەی مانگانە بڕێک لە موچەکە بگەڕێنێتەوە بۆ بانک.
لەبارەی ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکەوە، بانکەکە وتی: لە ماوەی شەش ساڵدا پێویستە ئەو کەسە قەرزەکەی بگەڕێنێتەوە و تەمەنیشی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت.