كۆشكی كرێملین ڕایگەیاند، تا ئێستاش نیازمان بۆ دانوستانەکانی ئاشتی هەیە، بەڵام بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکرانیا.
به پێی میدیاكانی ڕووسیا، هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه سوپای ڕووسیا هێرشێكی ئاسمانی چڕی كردووه‌ته سه‌ر كیێڤ و لانی كه‌م له‌و هێرشه‌دا ١٤ کەس لە کیێڤ کوژران.
ئه‌مڕۆ پێنجچه‌ممه ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥، ئاژانسی هه‌واڵی “فرانس پریس” بڵاویكردووه‌ته‌وه، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی فرانس پرێسدا بە رۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند: “هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ئەرکەکانیان به رادده‌ی پێویست جێبەجێ دەکەن و بەردەوامن لە لێدانی ئامانجە سەربازییەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ئۆكرانیا”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: “لەهەمانکاتدا ڕووسیا ئارەزووی بەردەوامیدان بە پرۆسەی دانوستانەکانی هه‌یه‌و به‌نیازباشی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی بۆ ئاشتی به‌رده‌وام ده‌بێت”.
هاوکات راشیگه‌یاندووه: ئامانج له‌و ئه‌جێندا سیاسی و سه‌ربازییه ئه‌وه‌یه کە ئامانجەکانمان لە رێگەی سیاسی و دیپلۆماسییەوە باشتر به‌دیبێنین.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me.