پووتین لە مۆسکۆ لەگەڵ نوێنەری ترەمپ ئوشاکۆڤ کۆبووەوە

پووتین لە مۆسکۆ لەگەڵ نوێنەری ترەمپ ئوشاکۆڤ کۆبووەوە

ئاب 6, 2025 19:03
پووتین لە مۆسکۆ لەگەڵ نوێنەری ترەمپ ئوشاکۆڤ کۆبووەوە
0

لایک

چوارشەممە، ٦ـی ئابی ٢٠٢٥، یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری دەرەوە، ڕایگەیاند ” ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەتەوە و دەربارەی پرسی ئۆکرانیا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە و باسیان لە ئەگەری پەرەپێدانی هاریکاری ستراتیجیی نێوان مۆسکۆ و واشنتن کردووە.”

ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرملین یوری ئوشاکۆڤ ڕایگەیاند، دیداری نێوان سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ڤیتکۆڤ لەبارەی ئۆکراینا بە سوود و بونیادنەر بووە و وتیشی، “لەبارەی ئۆکرایناوە هەندێک ئاماژەمان پێدا. لە لایەن ترەمپ’یشەوە هەندێک ئاماژەمان پێگەیشت”.

هەروەها ئوشاکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەبارەی دیداری نێوان پووتین و ڤیتکۆڤ، قسەی بۆ ڕۆژنامەوانان کرد.

ئوشاکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە پووتین لەبارەی ئۆکرایناوە زانیاری تەواوی هەیە و وتیشی، “تا ئێستا لەبارەی دیدارەکەوە هیچ زانیارییەک بە ترەمپ نەدراوە. بۆیە لە ئێستادا هیچ هەڵسەنگاندنێکم نییە بۆ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە. دوای ئەوەی ڤیتکۆڤ لەبارەی دیدارەکەوە زانیاری بە ترەمپ بەخشی، باشتر دەتوانین شیکردنەوە بۆ دیدارەکە بکەین”.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەو ٥٠ ڕۆژەی وەک وادەیەک بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا دابووی بە پووتین بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئۆکراینا، لە ٨ـی ئاب لێی پەشیمان بوویەوە و کەمی کردەوە و بەروارێکی نوێ دیاری کرد و ڕایگەیاند لە ١٠ بۆ ١٢ ڕۆژدا ئەگەر ڕووسیا ڕێککەوتن نەکات، سزای نوێی بەسەردا دەسەپێندرێت.

En az 10 karakter gerekli