پوتین بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد

پوتین بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد

حوزه‌یران 7, 2025 09:13
پوتین بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد
0

لایک

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکى رووسیا، لە پەیامێکدا بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد و ستایشی رۆڵی گرنگی کۆمەڵگەی موسڵمانانی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتووری رووسیادا کرد.

سەرۆکى رووسیا، ئاماژەى بەوەشکرد، “ئەم جەژنە، یەکگرتوویی نێوان مرۆڤەکان پتەوتر دەکات و دڵخۆشی زیاتر بە باوەڕداران دەبەخشێت” هەروەها جەختی لەسەر بەها مرۆییەکانی ئەم جەژنە کردەوە و ڕایگەیاند، جەژنەکە بریتییە لە میهرەبانی و یارمەتیدانی کەسانی هەژار.

سەرۆکی رووسیا ڕاشیگەیاند، رێکخراوە ئیسلامییەکان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە ژیانی وڵاتدا دەکەن، گرنگییەکی زۆر بە پەروەردەکردنی نەوەکان و بەرەوپێشبردنی بەها خێزانییەکان دەدەن، هەروەها دەستپێشخەری بەرفراوان لە بوارەکانی رۆشنبیری، پەروەردە و کاری خێرخوازیدا دەکەن.

En az 10 karakter gerekli