دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕازیبوونی خۆی به پێشنیازی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه كه له لایه‌ن میسر و قه‌ته‌ره‌وه پێشكه‌ش كرابوو ڕاگه‌یاند، ئیسرائیل داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ده‌كات.
سێشه‌ممه، ١٩ـی ئابی ٢٠٢٥، نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، سیاسه‌تیان ڕوون و جێگیره و هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه و له‌م ڕوانگه‌یشه‌وه داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ده‌كات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتووشیه‌تی، له قۆناغێكدان كه پێویست ده‌كات بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی حه‌ماس بده‌ن و ئاماده‌نین ڕێگه بده‌ن یه‌ك بارمته‌ش له‌ژێر ده‌ستیدا بمێنێته‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه، ١٨ـی ئابی ٢٠٢٥، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و به فه‌رمی ڕازیبوونی خۆی به پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی میسر و قه‌ته‌ر بۆ ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی غه‌ززه ڕاگه‌یاند.
هەروەها میدیاكان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بڵاویان كرده‌وه، شاندی دانوستانكاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ڕازیبوونی خۆی به پرۆژه پێشنیازی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی غه‌ززه به نێوه‌ندگیره‌كان گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، حه‌ماس دوای تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیازه نوێیه‌كه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه پێشكه‌شی كرابوو، به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌شیان ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه، گه‌یاندووه‌ته‌وه نێوه‌ندگیره‌كان.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا