وەزارەتی حەجی سعودییە رایگەیاند: بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی (1445 – 2024) ملیۆن و (883) هەزار و (164) زیارەتكار سەردانی سعودییەیان كردووە، لەو ژمارەیە یەك ملیۆن و (611) هەزار و (310) لە دەرەوەی شانشینی سعودیە و (221) هەزار و (854) زیارەتكاری ناوخۆ فەریزەكە بەجێدەهێنن.
روونیكردووەتەوە، كۆی گشتی ژمارەی زیارەتكاران لە (958) هەزار و (137) پیاو و (875) هەزار و (27) ژن پێكهاتوون.
سەبارەت بە شێوازی گەشتكردنی زیارەتكاران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەو زیارەتكارانەی هێڵی ئاسمانییان بۆ سەردانی سعودییە بەكارهێناوە لە ملیۆنێك و (546) هەزار و (345) زیارەتكار پێكهاتوون، هاوکات (60) هەزار و (251) زیارەتكاریش لەرێگەی وشكانییەوە گەشتیان بۆ ئەو وڵاتە كردووە، هەروەها چوار هەزار و (714) زیارەتكاریش لە رێگەی دەروازە دەریاییەکانەوە گەیشتونەتە سعودییە.
وەزارەتی حەجی سعودییە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ زیارەتكارانی وڵاتانی عەرەبی بەڕێژەی (22.3%) و لە كیشوەری ئاسیا (بەبێ وڵاتە عەرەبییەكان) بەرێژەی (63.3%) هەروەها لە وڵاتانی كیشوەری ئەفەریقاش بەرێژەی (11.3%) زیارەتكارانیان پێكهێناوە.
ئەوەیخستوەتەڕوو، رێژەی هاتنی زیارەتكاران لە وڵاتانی عەرەبی گەیشتووەتە (22.3%)، هاوکات رێژەی حاجیانی وڵاتانی ئاسیا جگە لە وڵاتانی عەرەبی گەیشتووەتە (63.3%) هەروەها رێژەی زیارەتكارانی وڵاتانی ئەفەریقا گەیشتووەتە (11.3%)