ناتانیاهۆ: ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی نەماوە

ناتانیاهۆ: ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی نەماوە

ئازار 20, 2026 16:32
ناتانیاهۆ: ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی نەماوە
0

لایک

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا چەند پەیامێکی توندی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ڕایگەیاند: گوشار و هەڕەشەکانی ئێران لە رێگەی داخستنی گەرووی هورمزەوە هیچ سوودێکی نابێت.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنەی وڵاتەکەمان کە بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە، ئامانج لێی لەناوبردنی پرۆگرامی ئەتۆمی و پرۆژەکانی مووشەکی بالیستییە. “ئێران لەرێگەی مووشەکەکانییەوە سەدان هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەمان، ئێمەش وەک وەڵامێک لە دەریا و وشکانی و ئاسمانەوە دەیانکەینە ئامانج  و بەردەوام دەبین لە بەئامانجگرتنی سەکردەکانیان”.

وتیشی :گوشار و هەڕەشەکانی ئێران لە رێگەی داخستنی گەرووی هورمزەوە هیچ سوودێکی نابێت و سەرناگرێت، ئێران چیتر هیچ توانایەکی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم یان بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی نەماوە.

ناتانیاهۆ باسی لەوەش کرد، ئیسرائیل بە تەنیا و بەبێ هاوکاری کەس هێرشی کردووەتە سەر کێڵگەی غازی پارسی ئێران، جەنگی دژی ئێران زۆر لەوە خێراتر کۆتایی دێت کە خەڵک پێشبینی دەکەن.

En az 10 karakter gerekli