کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

ئازار 30, 2026 14:35
کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، بەرێوەبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکان هەروەها بەفربارینێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا. لەکاتەکانی نیوەرۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک (سنووری پارێزگای دهۆک وە پارێزگای هەولێر(ئەربیل) و سنوری ئیدارەی گەرمیان).

هەروەها کەشناسی پێشبینی دەکات: بارانبارین تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت لەگەڵ ئەگەری تەرزە لەم سنوورانە. بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچە جیاجیاکان. پلەی گەرما ١ بۆ ٣ پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممە، ٣١ـی ئادار بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکاندا، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر(ئەربیل) و سلێمانی و کەرکووک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:-

هەولێر(ئەربیل): ١٦پلە

سلێمانی:١٣پلە

دهۆک:١٢پلە

هەڵەبجە:١٢پلە

زاخۆ:١٢پلە

گەرمیان:١٨پلە

سۆران:١٢پلە

حاجی ئۆمەران:٤پلە

En az 10 karakter gerekli