ڕۆژی دووشەممە، ڕێكەوتی 3ـی ئازاری 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، کۆشکی سپی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای ئاگادار کردووتەوە، ڕەشنووسێک لەبارەی کەمکردنەوەی هەندێک لە سزاکانی سەر رووسیا ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی لە دیداری دهاتوویاندا گفتوگۆیان لە بارەوە بکەن و پەیوەندییەکانیان بەرەو باشتر ببەن.
ئەو ئاژانسە ئەمریکییە ئاماژەشی داوە، نووسینگەی سزاکانی ئەمریکا، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی خشتەیەکن کە ناوی ئەو کەس و کۆمپانیا رووسیانەیان تێدایە کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بیخهنه بهر دهستی نوێنهران و شاندی رووسیا.
ڕۆیتەرز باسی لەوەش کردووە، ئاشکرا نییە بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر رووسیا، ئەمریکا داوای چی دەکات.
پێشتر، دۆناڵد ترەمپ لە 26ـی شوباتی 2025، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو، دەکرێت سزاکانی سەر رووسیا لە هەندێک کەرتدا سووک بکرێن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی