ئەردۆغان: تورکیا ئامادەی هەموو نێوەندگیری و دانوستاندنێکە

ئەردۆغان: تورکیا ئامادەی هەموو نێوەندگیری و دانوستاندنێکە

حوزه‌یران 16, 2025 19:11
ئەردۆغان: تورکیا ئامادەی هەموو نێوەندگیری و دانوستاندنێکە
0

لایک

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل هێرشەکانی ڕابگڕێت و کۆتایی بە ستەمەکانی بێنێت. دەشڵێت، دەبێت سوپای تورکیا بۆ هەموو بارودۆخێکی لەناکاو ئامادە بێت.

لە درێژەی کۆنگرەکە ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و دەبێت سوپا و خەڵکی تورکیا بۆ هەموو بارودۆخێکی لەناکاو ئامادە بن.
لە ڕۆژی هەینیەوە من و وەزیری دەرەوە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردن و هێورکردنەوەی دۆخەکە دەستپێکردووە و لەگەڵ ترەمپ و سەرۆکەکانی میسر و سووریا و ڕووسیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق و زۆرینەی سەرۆکەکانی دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندیممان هەبووە.

1- رؤژئاوا پشتگیری ئیسرائیل دەکات بۆ هێرشەکرنە سەر ئێران و دەبێت لە هەڵەی خۆیان بگەڕێنەوە.

2- تورکیا ئامادەی هەموو نێوەندگیری و دانوستاندنێکە، هەموو هێرش و بۆمبارانێک ڕەتدەکەینەوە.
3- هێرشەکانی ئیسرائیل مەترسیەکی گەورەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست کردووە.

4- ئیسرائیل بەم ستەمانەی، داهاتووی دەوڵەتەکەی بەرەو تیاچوون دەبات.

5- هێرشکردنە سەر ئێران تەنیا کاریگەری لە سەر دەوڵەت و خەڵکی ئێران نابێت و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوە کارەساتی گەورە دەبات.

6- دەبێت پەند لە جەنگەکانی ڕابردوو وەربگرین.

7- دەبێت بە ئەقڵیەتی دەوڵەتەوە لە دۆخی ناوچەکە بڕوانین و چارەسەری ئاشتییانە باشترین ڕێگە چارەیە.

En az 10 karakter gerekli