جەماوەرێکی زۆر لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بە سەرۆکایەتی پیاوێکی ئایینی مەسیحی کە دەستپێکردنی چوار رۆژ گردبوونەوەکانی راگەیاند، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، داوای دەرکردنی لە پۆستەکەی ده‌كه‌ن.
قەشە باگرات گالستانیان كه سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كه ده‌كات هەوڵدەدات توڕەیی خەڵک لە شکستە سەربازییەکان و له‌ده‌ستدانی قه‌ره‌باغ بۆ ئازەربایجان بكاته ده‌رفه‌ت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، به‌ڵام تائێستا سه‌رۆك وه‌زیران بەرگەی ئەو فشارانە گرتووە.
ئه‌و قه‌شه‌یه داوای لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کرد سبه‌ی سێشەممە دانیشتنێکی تایبەت بۆ دوورخستنەوەی حکومەتی ئێستا به‌سه‌رۆكایه‌تی نیکۆڵ پاشینیان لە دەسەڵات بەڕێوەببەن، وتی، “بۆ ماوەی چوار رۆژ لە شەقام و گۆڕەپانەکاندا دەمێنینەوە و بەئیرادەوه سەرکەوتن بەدەستدەهێنین”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا