وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق لە پرسی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بێلایەنی هەڵبژاردووە و بەردەوام بانگەشەی ئاشتی دەکات و ئەوەش هاوتای بنەما دەستورییەکانی عێراقە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە لە کۆبوونەوەیەکدا بە یولیا سڤیریدنکۆ وەزیری دارایی ئۆکرانیای وتووە، عێراق لە جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا بێلایەنە و ئەوەش لەگەڵ دەستووری عێراقدا یەکدەگرێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، عێراق رێز لە یاسای نێودەوڵەتی و بەڵێننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت و هەوڵ دەدات بۆ راگرتنی جەنگ لە نێوان هەردوولادا و گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانە.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە شوباتی ساڵی 2022 رووسیا مانۆری سەربازی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا ئەنجامدا و پاشان هێرشی کرد سەر ئەو وڵاتە و جەنگ لە نێوانیان هەڵگیرساوە وماوەی 381 رۆژە جەنگ بەردەوامە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا